چونیه تی هاتن بو ئیران بو عملیاتی چاو
آگاداری تایبه ت:
ئه و نه خوشانه که پیش هاتن بو ایران به م ایمیل یان ژماره ی موبایل پیوندی بکه ن ، پاره ی واته قیمته تی عملیاته که یان تا راده ی ۱۵% بویان دائه شکینین
به ریز خوشحالین که بریارتان داوه بو چاره سه ری نه خوشیه کانتان , سه ردانی بنکه ی ئیمه له ئیران بکه ن. هیوادارین که جیی ره زامه ندی ئیوه بین تکایه پیش وه ری که وتن بو ئیران ئه و نووسراوه به وردی بخویننه وه. ئیمکانات و پیداویستیه کانی ئیمه لهو ناوه نده دا: ئیمه له و بنکه دا ته واوی پیداویستیه کان بو پشکنین , ناساندنی نه خوشی و چاره سه ری نه خوشیه کانی چاو له به ر ده ستمان دایه , بو نمونه (نشته ر گه ری شبکیه ی چاو , ویترکتومی , ده رزی وه شاندنی ئاواستین , پیوه ندی قه رنیه ی چاو , پیوه ندی هه موو جوره کانی لینزی ناو چاو بو نه خوشیه جوراو جوره کان. وه ک نیزیک بینی , دوور بینی , نه شته رگه ری لیزیک (LASIK) , لازک (LASEK) , فمتولیزیک (FAMTO LASIk / PRK) , نه شته ر گه ری پیوه ندی حه لقه (Ring) بو نه خوشیه کانی قوز قرینه , ئاوی سپی , آوی ره ش , چه وته به ری چاوی , گیرانی ئاوه روی فرمیسک , چاندنی چاوی ده ست کرد (پروتز) , چاره سه ری پیری چاو به شیوه ی تازه ی که میرا (Kamra inly) .
چونیه تی سه فه ر بو ئیران: ئیوه ده توانن پیش هاتن بو ئیران :
سه تا چوار روش پیش هاتن بو ایران به ایمیل یا به م رقم موبایله آگادارمان بکه ن.
یان به پیوه ندی بکه ن به ره قه م ٠٠٩٨٩٣٣۵٨۶۴٣٨٨
دوای گه یشتن به ئیران , هاوکاره کانمان په یوه ندیتان له گه ل ده گرن و رینموونی پیویستان ده ده نی, اگر پیویستی به ره چاو کردنی جیگای مانه وه بیت , هاوکارانمان رینموویتان ده که ن تا جیگای مانه وه تان به نرخیکی گونجاو بو دابین بکه ن.
کاتی پیوه ندی کردن پیویسته ئه م شتانه پیمان بلین:
-نیوی نه خوش:
-ته مه ن:
-ره قه م موبایل خوتان:
-جوری نه خوشی و ئه و فه حسانه یان درمانه که پیشتر بویان کردوون:
-کاتی هاتن بو ئیران:
هه ر وه ها ئیوه ده توا نین “ره سمه کانی” نه خوش و” فه حسه کانی” که له عیراق بویان کردوون به ایمیلی سه ره وه بنیرین بومان تاکو سیریان بکه ین.
بو هاتنه وه بو ایران درنگ مه که ن
=============================================================================================
خۆپارستنەکانی دوای نەشتەرگەری(عەمەلیاتی) چاو( عه مه لیاتی ئاوی سپی، ئاوی رهَ ش، شبکیه)
۱-هەوڵ بدەن علاجه کانتان (قەترەکان) لە کاتی دیاریکراو لە ژیر رینمای پزیشکدا به کار بێنن. لە کاتی خەو دا پێویست ناکا بۆ بەکارهێنانی قەترە لە خەو هەستن.
۲-پێش بەکارهێنانی قەترە، قهترهکه راوەشێنن.
۳-ئاگادار بن لە کاتی قەترە کردنه چاو، نووکی قەترەکە بەر چاوتان نەکەوێت، ئەم کارە ئهگهرى ههیه بێتە هۆی بهرکهون لە گەل برژانگ و پێڵو و پیسبوونی قەترەکە، هەروەها بەرکەوتنی نووکی قەترەکە لە گەل گلێنەی چاو رەنگە ببێتە هۆی روشان و بریندار بوونی گلێنەی چاوتان.
۴-دوای تێکردنی قەترە بۆ ماوەیەک(۳۰-۴۰چرکە) چاوتان ببستن و بو ئەوەی قەترەکە کاریگەری خۆی دابنی لە چاوترووکاندنی خێرا خۆتان بپارێزن.
۵- ئەگەر چەن جۆر قەترەتان هەیە بو بەکارهێنان، ئاگادار بن کە نابێت دوو جۆرە قەترە هاوکات لەگەل یەک بەکار بێنن، بە ماوەی ۵-۱۰ خولەک دوای قەترەی یەکەم دەتوانن قەترەی دووەم بەکار بێنن.
۶-دوای نەشتەرگەری(عەمەلیات) پێویستە چاوتان لە لیدان و پیاکیشان بپارێزن و شیلد(پارێزەری پلاستیکی سەر چاو) بەکار بهێنن.لە کاتی بیداریدا دەتوانن چاویلکەی خۆری لە چاو بکەن، بەڵام لە کاتی خەودا بەکارهێنانی شیلد(پارێزەری پلاستیکی) تا ماوەی دوو حەوتوو(۱۴رۆژ) پێویستە. هەموو رۆژێک پارێزەره پلاستیکیەکەی چاوتان بشۆن. تا ماوەی یەک مانگ دوای عەمەلیات خۆتان بپارێزن لە خەوتن لەسەر ئەو لایە کە چاوتان عەمەلیات کردوە و بەدەمیشدا مەخەون.
۷- پێویستە کاتی حەمام کردن(خۆ شۆرین) لە پزیشکی خۆتان پرسیار بکەن.
ئەگەر عەمەلیات بە سەرکەتوویی ئەنجام درا و روودانێکی بەدوادا نەبوو،رۆژی پەنجەمی دوای عەمەلیات دەتوانن حەمام بکەن بەڵام لەکاتی شۆردنی سەر و دەموچاودا پێویستە چاوتان بە ئارامی ببەستن و بە هیچ شێوەیەک فشار بۆ پێڵوەکانتان نەهێنن.
۸- لە کاتی دەسنوێژ هەڵگرتندا نابێت تا ۵ رۆژ دوای عەمەلیات ئاو بهر چاوتان بکەوێت(بؤ چؤنیهتى دستنوێژ گرتن پیویسه، لە ماموستای ئاینی پرسار بکەن). هەروەها تا یەک حەوتوو نابێت سوجدە ببەن.
۹- خۆێندنەوە، تهماشاکردنى تەلەفزیون و… چالاکیەکانیتری ژیانی رۆژانە کە هاوڕا نەبێت لەگەل چالاکی سەخت و زۆری جەستەیی، ئاساییە و کێشەی نیە.
۱۰- دوای عەمەلیات سەفەرکردن بە فرۆکە یان هەر هؤکارێکی دیکەی سەفەر ئاساییە.(جگە لەو نەخۆشانەی کە دوای عەملیاتی شەبەکیە، غاز لە چاویاندایە)
۱۱- لە رۆژانی دوایی عەمەلیاتدا لە گەل روودانی ئێشی بەردەوام، سووری چاو، حەساسیەت بە رووناکی و کز بوونەوەی خێرایی بینین، پێوستە بە پەلە سەردانی پزیشکی خۆتان بکەن. لە ئەگەری نەبوونی پزیشکی خۆتاندا سەردانی نزیکترین نەخۆشخانە بکەن.
۱۲- ئەگەر دەرمانێکی تایبەت بەکار دێنن یان سیستەمی خۆراکی(رژیمی خۆراکی) تایبەتان هەیە، دوایی عەمەلیات خواردنی هەمان دەرمان و ئەنجامی هەمان سیستەمی خۆراکی درێژە پێبدەنەوە.
۱۳- دەربارەی بەکارهێنانی ASA(ئاسپرین) و ئەو دەرمانانەی کە دەبنە هۆی روونکردنەوەی خوێن(وارفارین) پێویستە دوای عەمەلیات دەربارەی کاتی دەسپێکردنیان، لە گەل پزیشکی خۆتان راوێژ بکەن.
٭٭٭ خۆپاراستنی دوایی تەزریق(ئاواکسین): دوای نیو ساعەت برینپێچ(پانسمان) ی سەر چاوتان هەڵبکەنێن و تا ۳ رۆژ دوایی تەزریق لە شۆردنی سەر و دەموچاو خۆتان بپارێزن. ئەگەر قەترەیەک بۆتان نووسراوە، تا ۳ رۆژ و هەر ۶ کاتژمێر دڵۆپێک بەکاری بێنن.